ئێران لە گەرووی هورمز مانۆڕ ئەنجام دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژی یەكشەممە 7_11_2021، لە ناوچەكانی باشووری خۆرهەڵاتی وڵاتەكەی و لە نزیك گەرووی هورمز دەستی بە مانۆڕێكی سەربازیی كرد.

كەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، سوپا لە رووبەری زیاتر لە ملیۆنێك كیلۆمەتری چوارگۆشە لە خۆرهەڵاتی گەرووی هورمز و دەریای عومان و باكووری زەریای هیندی دەستیی بە مانۆڕی سەربازی كردووە.
مەحمود موسەوی، وتەبێژی مانۆڕەكە رایگەیاند، ئەنجامدانی ئەم مانۆڕە هۆشدارییەكی توندە بۆ نەیاران و ئەوانەی نیازی خراپیان بەرامبەر بە ئێران هەیە.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندبوو، هەوڵێكی ئەمەریكایان بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەشتی نەوتگوێزەرەوەی ئێرانی لە دەریای عومان پووچەڵكردووەتەوە.

لە بەرامبەردا ئەمەریكا رەتیكردەوە هیچ هەوڵێكی دابێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەشتیەكەو رایگەیاند، تەنیا بە وردی چاودێری جوڵەی كەشتییەكەیان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا