كۆمسیۆن كۆتایی بە دۆسیەی تانەكان دەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رۆژی شەممە 6_11_2021 وادەی كۆتایهاتنی پرۆسەی ئەژماركردن و جیاكردنەوەی دەستی سەرجەم پارێزگاكانی راگەیاندو هەروەها وادەی راگەیاندنی دەرئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانیشی دیاریكرد.

عیماد جەمیل، ئەندامی بەشی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بە ئاژانسی هەواڵەكانی عێراقی راگەیاند: پاشكۆی تانەكان تەنها 11 پارێزگای گرتۆتەوە و حەوت پارێزگاش پاشكۆی تانەكانی پێشكەش نەكردووە.
راشیگەیاند: كۆمسیۆن پرۆسەی ئەژماركردن و جیاكردنەوەی دەستی لە پێنج پارێزگا بەكۆتایی هێناوە كە بریتین لە پارێزگاكانی بابل و كەربەلاو نەجەف و دیالە و بەغدا بە هەردوو بەرەكەیەوە.

روونیشی كردەوە، رۆژی یەكشەممە 7_11_2021 كۆمسیۆن پرۆسەكە لەپارێزگاكانی نەینەواو سەلاحەدین و بەسرە و كەركوك و زیقار تەواو دەكات و هەروەها تەواوكردنی پرۆسەكە لە وێستگەكانی كەمپی كۆچبەران لە دهۆك كە بریتین لە 44 وێستگە و دەنگی ئاوارەكان لەپارێزگای نەینەوا.

جەختیشی كردەوە كە سبەینێ كۆمسیۆن پرۆسەكە لەسەرجەم وێستەگەكان تەواو دەكات و بابەتەكە یەكلایی دەكاتەوە و هەموو داواكارییەكان بۆ لایەنە دادوەرییەكان بەرز دەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا