وادەی سەردانی سەرۆك وەزیرانی لوبنان بۆ عێراق دوادەخرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەردانی حەسەن دیاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان بۆ عێراق كە بڕیارە لە 17 ی نیسان دا ئەنجام بدرێت، لەلایەن بەغداوە دواخراوە .

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی لوبنان، بەشی پرۆتۆكۆلی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی لوبنانى ئاگاداركردووەتەوە كە عێراق كاتی سەردانی سەرۆك وەزیرانی لوبنان دوادەخات و هۆكاری دواخستنی وادەی سەردانەكەش لەبەر هەندێك هۆكاری ناوخۆیی عێراقە كە ئێستا وڵاتەكەی پێدا تێدەپەڕێت.

میدیاكانی لوبنان بڵاویانكردەوە، بڕیاربوو حەسەن دیاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان لە رۆژانی 17 و 18 ی نیسان سەردانی عێراق بكات و لەكاتی سەردانەكەیدا ڕێككەوتننامەی هاوردەكردنی نەوت لەگەڵ عێراق واژوو بكات.

راگەیەندراوەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی لوبنان ئاماژەی بەوەشكردووە، بەمەبەستی سەردانی شاندەكەی لوبنان بۆعێراق بۆ تاوتوێكردنی هەماهەنگی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و واژووكردنی ڕێككەوتننامەكانی نێوانیانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا