گۆگڵ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گۆگڵ مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندیەکی زۆر و نرخێکی ڕکابەری بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی جیۆ فۆن نێکست لەجۆرە شوشە و پلاستیکێک دروستکراوە بەرگەی ڕوشان دەگرێت، قەبارەی شاشەکەی 5.45 ئینجە بەدیقەی پیشاندانی1440/720 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز.

چارەسەرکەری کوالکۆم215 و چارەسەری وێنەی ئەدرینۆ308ی تێدابەکارهاتووە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 16 یان 32 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، شوێنی یەک سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 3500 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی لە هیند نزیکەی 87 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا