ڕیەل می مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕیەل می مۆبایلێکی نوێ بە تایبەتمەندی زۆر دروست دەکات ڕکابەری مۆبایلەکانی سامسۆنگ و هواوی دەکات.

مۆبایلی ڕیەل می ٨ی نوێ چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی (٢+٢+٨+٦٤) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەشی ١٦ مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

چارەسەرکەری میدیاتێک هیلیۆ جی ٩٥ و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی ٧٦ ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە و لەڕێگەی کارتی مایکرۆ ئێس دی ئێکسەوە توانای زیادکردنی هەیە.

پێکهاتەی مۆبایلەکە بەشێوەیەک دروست کراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکانی (١٦٠.٦/٧٣.٩/٨) ملیمە، کێشەکەی ١٧٧ گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی ٦.٤ ئینج و دیقەی پیشاندانی ٢٤٠٠/١٠٨٠ پێکسڵ و شەپۆلی ١٢٠ هێرتز.

مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، بەسیستمی ئەندرۆید١١ کاردەکات، خێرای پاتریەکەی ٥٠٠٠ میلی ئەمپێرە، نرخێکی ڕکابەری هەیە کە ٢٢٠ دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا