شیاومی مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

شیاومی مۆبایلی نوێی پۆکۆ ئێم ٣ پڕۆ فایف جی بەرهەم دەهێنێت، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکانی فایف جی لەمساڵدا.

پێکهاتەی مۆبایلە نوێیەکە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دروستکراوە و بەرگەری ئاو و پیسی دەگرێت دووریەکانی (١٦١.٨/٧٥.٣/٨.٩) ملیمە، کێشەکەی ١٩٠ گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەدیقەی پیشاندانی ٢٤٠٠/١٠٨٠ پیکسڵ و شەپۆلی ٩٠ هێرتز.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی ٧٠٠ فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی ٥٧ ئێم سی ٢ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە ٦٤ یان ١٢٨ گێگابایتە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(٢+٢+٤٨) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەشی هەشت مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی ٢ و پارچەی ئێن ئێف سی هەیە.

مۆبایلە نوێیەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، خێرای پاتریەکەی ٥٠٠٠ میلی ئەمپێرە، لەگەڵ هەموو ئەم تایبەتمەنیانەدا نرخێکی ڕکابەری هەیە کە ١٥٩ یۆرۆیەز

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا