چوار میوە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری خەڵک توشی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەبن و بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەڵام سیستمی خۆراکی تەندروست دەتوانێت بەشێوەیەکی سروشتی پەستانی خوێن داببەزێنێت.

هەندێک لە میوەکان سودێکی زۆریان بۆ ئەو کەسانە هەیە کە نەخۆشی پەستانی خوێنیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێکی تریان زیانی هەیە و دەبنە هۆی بەرزبونەوەی پەساتنی خوێن، بۆیە ئەو کەسانەی نەخۆشی پەستانی خوێنیان هەیە پێویستە بە ئاگادارییەوە خوادن و میوەکانیان هەڵبژێرن، هەروروەها پێویستە لەو خواردنی چەور و سوێر دووربکەونەوە.

چوار میوە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدەن:

-بلوبێری و شلیک
دژەئۆکسانن و ئەو ماددانەیان تێدایە کە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدەن، هەروەها مەترسی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن کەم دەکەنەوە.

-میوە مزرەمەنیەکان
میوە مزرەمەنیەکانی وەک پڕتەقاڵ، سندی و لیمۆ سوودێکی زۆریان لە دابەزاندنی پەستانی خوێن هەیە، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکەن و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ وەک پەستانی خوێن کەم دەکەنەوە.

طريقة عمل عصير الجريب فروت بالليمون للرجيم - موقع المصطبة

-مۆز
مۆز ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە کە ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی پەستانی خوێندا هەیە، مۆزێکی قەبارە ناوەند نزیکەی 422 میلی گرام پۆتاسیۆمی تێدایە.

-کیوی
دەتوانرێت ڕۆژانە کیوی بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن بخورێت، پزیشکەکان جەخت لەوە دەکەنەوە ئەو کەسانەی بەردوام پەستانی خوێناین بەرزە دەتوانن هەموو ڕۆژێک سێ کیوی بخۆن بۆماوەی هەشت هەفتە دوای ئەوە دابەزینێکی زۆر لە پەستانی خوێنیاندا دەبینن، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە.

10 فوائد مذهلة لفاكهة الكيوي | الوفد

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا