پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا، گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان دەکات بۆ ئەوەی ئامادەبن بۆ گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا، چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی 20.
جونسۆن وتی، شارستانی جیهانی ڕەنگە زۆر بە خێرایی بڕوخێت، هەروەک و ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی کۆن.
وتیشی، مەترسی لەسەر نەوەکانی داهاتوو هەیە توشی برسێتی و ململانێی کۆچکردنی بە کۆمەڵ ببنەوە، ئەگەر چارەسەرێک بۆ گۆڕانکاری کەش و هەوا دانەنرێت.
ئەمڕۆ ڕۆما میوانداری لوتکەی کۆمەڵەی 20دەکات، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، سەرنج دەخرێتە سەر چوار دیارترین فایل و دۆسیەکان، کە دوو گرنگترینیان کۆرۆنا و گۆڕانی کەش و هەوایە، هەروەها چەند کێشەیەکی سیاسی دەخەنە ڕوو.