پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان یەكلاكردنەوەی ژمارەی ئەو تانانەی ئاشكرا كرد كە تا رۆژی یەك شەممە لێكۆڵینەوەیان لەسەر كراوە.
عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: تا رۆژی یەك شەممە 816 تانە سەیركراون و لە نێویاندا 790 تانە ڕەتكراونەتەوە، ژمارەی ئەو تانانەش كە قبووڵكراون بریتین لە 26 تانە.
وتیشی: ئەو 26 تانەی كە قبووڵكراون بە بەڵگە و نووسراو پێشكەشكراون، بۆیە بڕیاردراوە نزیكەی 300 بنكە دووبارە سەیركردنەوەیان بۆ بكرێ و بە دەست هەژمار بكرێنەوە.
عیماد جەمیل، ئەوەشی خستە ڕوو، كاتێك تانەكان قبووڵكران، دوای ئەمە كرداری دووبارە ژماردنی دەستی دەنگەكان بە ئامادەبوونی چاودێرانی لایەنە سیاسی و ڕێپێدراوەكانیان ئەنجام دەدرێت.
جەختیشی كردەوە كە وادەی یاسایی پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دوای تەواوكردنی سەرجەم ڕێكارەكانی تانەدان ڕادەگەیەنرێ.