لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا كامێرای چاودێری دادەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا كامێرای چاودێری لە وێستگەكانی دەنگداندا جێگیر دەكات بە ئامانجی رێگرییكردن لە ساختەكاری و یاریكردن بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.

عیماد جەمیل، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە رۆژنامەی عەرەبی جەدیدی راگەیاندووە، یەكێك لە كارە سەرەكییەكانی كۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەتایبەتیش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، رێگرتنە لە ساختەكاری و یاریكردن بە ئەنجامەكان و دووبارەكردنەوەی دەنگدان لەلایەن هاوڵاتیانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە زیاتر لە 47 هەزار وێستگەی دەنگداندا كامێرای چاودێری جێگیر دەكەن.

باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆش لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی دانانی كامێرای چاودێری لەلایەن كۆمیسیۆنەوە رێگەیەكی نوێیە و كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی ساختەكاری لایەنەكان، بەڵام كۆتایی بە سەپاندنی هەژموونی لایەنەكان بەسەر پارێزگاندا ناهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا