دادگاییکردنی چوار رۆژنامەنوس و چالاکوانی بادینان بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021، دادگاییکردنی چوار رۆژنامەنوس و چالاکوانی دیکەی بادینان بەڕێوەدەچێت.

دوێنێ سێشەممە لە دادگای دووی هەولێر مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکی بڕیاری ئازادبوونیان بۆ دەرکرا، دوای ئەوەی زیاتر لە ساڵێک بەبێ دادگاییکردن زیندان کرابوون.

هاوکات، بڕیارە ئەمڕۆ لە دادگای دووی هەولێر دادگاییکردنی هەریەکە لە شێروان تەها و مەسعود عەلی و کارگەر عەباس و بەندەوار ئەیوب بەڕێوەبچێت.

لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو، چەندین رۆژنامەنوس و چالاکوانی بادینان لەسەر ئەوەی داوای موچەکانیان کرد، بەبێ دادگاییکردن زیندانی کران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا