لە سلێمانی نرخی بەنزین دادەبەزێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لەسەرجەم بەنزینخانەكانی سلێمانی 50 دینار دادەبەزێت.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی راگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی پێنج شەممەوە نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت، بەجۆرێك نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار‌و یەك لیتر بەنزینی موحەسەن 50 دینارو یەك لیتر بەنزینی سوپەریش 50 دادەبەزێت.

بەهمەن قادر رونیشیكردەوە، نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ دەبێت بە هەزارو 25 دینار‌و یەك لیتر بەنزینی موحەسەن دەبێت هەزارو 225 دینار، هەروەها بەنزینی سوپەریش دەبێت بە هەزارو 350 دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا