پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری تەندروستی هەرێم ئاشکرایکرد، بەگشتی ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە نیشانەکانی سوکە و ئەو کەسانەی تووش دەبن پێویستیان بە نەخۆشخانە نابێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە25ی نیسان، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،” ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە، بریتییە لە هەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەدان، کە بەشێکی زۆری حاڵەتەکان ئەنفلوەنزان و لەپێشوودا بەشێکی دیکەی کۆرۆنا بووە”.
ئاماژەی بەوەکرد، لەجیهاندا ئەم پەتاییەی ئێستا وەک ئەنفلوەنزا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بەشێکی زۆری توشبووان تەندروستییان جێگیرە.
ڕوونیکردەوە، نیشانەکانی ئەم پەتایە سوکن و بەشێکی زۆری خەڵک پێویستیان بە سەردانی پزیشک نابێت، بەڵام ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە لەوانەیە هەندێکیان پێویستیان بە نەخۆشخانە و پشکنین هەبێت.