پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاژانسی هەواڵی سانای سوری بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەکی گەورە دیمەشقی پایتەختی سوریای هەژاندووە و بەهۆیەوە 13 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئاژانسی سانا، تەقینەوەکە لەڕێی دوو بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراوە و لەسەر پردی رەئیس لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بە ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سەربە سوپای سوریادا تەقیوەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، بەهۆی تەقینەوەکەوە 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و سیانی دیکەش بریندارن.
ئاژانسی سانا ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنە پەیوەندیدارەکان هەستاون بە پوچەڵکردنەوەی بۆمبی سێیەم کە لە هەمان شوێنی تەقینەوەی دوو بۆمبەکەی دیکە چێندرابوو.