هێزەكانی هاوپەیمانان دەكرێنە ئامانج

پۆڵەتیك پرێس

بۆمبێكی چێندراو بەكاروانی ئۆتۆمبێلەكانی هاوكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باشوری پارێزگای بابل تەقیەوە.

ماڵپەری شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردەوە، بۆمبێكی چێندراو لەسەر رێگای خێرای بابل بەكاروانێكی كۆمپانیای تایبەت بەگواستنەوەی هاوكاریەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەقینەوەكە زیانی گیانی لێنەكەوتوەتەوە، تەنها زیانی ماددی بەر ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و شوێنی تەقینەوەكە كەوتووە.

دوای رووداوكەش، هێزە ئەمنییەكان گەشتنە شوێنەكەو لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكەوە دەستپێكرد.

پێشتریش بەردەوام گروپە چەكدارییەكان هێرش و پەلاماریان بۆ سەر كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانی كە ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات ئەنجامداوە.

بەردەوامیش ئەمریكاو هێزەكانی دیكەی هاوپەیمانان ئێران بەهۆكاری رووداوەكان و پاڵپشتی ئەو گروپە چەكدارییانە تۆمەتبار دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا