پۆڵەتیک پرێس
بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا رایگەیاند، بوونی بنکە سەربازییەکانی روسیا لە وڵاتەکەی یارمەتیدەرە لە روبەڕوبوونەوەی نفوزی بەهێزی رۆژئاوا لە ناوچەکە.
میدیاکانی روسیا بڵاویان کردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا باسی لەوە کردووە، بنکە سەربازییە سەرەکییەکانی روسیا لە سوریا گرنگییەکی زۆریان هەبووە لە روبەڕوبوونەوەی سەربازی لە ناوچەکە و هەمیشە لە بەرەنگاربوونەوەی هێزە چەکدارەکان هاوشانی سوریا بەشداربوون.
دەشڵێت: هاوسەنگی نێودەوڵەتی پێویستی بە رۆڵی روسیایە و سوریا سود لەو هاوسەنگییە دەبینێت و پێویستی بەو رۆڵانەی روسیا هەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی دەسەڵاتی ئەمریکا لە ناوچەکە.
هاوکات، لەپاڵ هاوکارییە سەربازییەکانی روسیا بۆ سوریا، مۆسکۆ دەسەڵاتی گرتووە بەسەر بنکەی تەرتوسی دەریایی لەو وڵاتە، ئەوەش تاکە بنکەی دەریاییەتی لەسەر دەریای ناوەڕاست لەدوای پەیمانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشووەوە.
لە ساڵی ٢٠١٥، روسیا لەڕێی هێزی ئاسمانییەوە هاوکاری سوریای کرد و ئەوەش بووەهۆی بەهێزکردنی پێگەی سەربازی ئەو وڵاتە لە سوریا لەدوای رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لە ساڵی ٢٠١٧.