یەكێتی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەولێری رەتكردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایكرد، لە هەر چوار بازنەكەی هەولێر ساختەكاری كراوە، دەشڵێن، “تەواوی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رەتدەكەینەوە”.

لیژنەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر بەڕێوەچوو باسی لەوەكرد، هەندێك ڤیدیۆیان لایە كە بە ئاشكرا دەریدەخات ساختەكاری كراوە.

دەشڵێن، “سكاڵامان تۆماركردووە و چاوەڕێی ئەنجام دەكەین بەغدا هەرچی وت پێی رازی دەبین، دڵنیاین ئەو دەرئەنجامە دەستی دەرەکی تێدایە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا