پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا جه‌خت ده‌كاته‌وه له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر حوسییه‌كان له ده‌ریای سوور به‌رده‌وام ده‌بن، ده‌شڵێت به‌رامبه‌ر هێرشی حوسییه‌كان دسته‌وسان نابن.
رۆژی سێشه‌ممه 23ی كانوونی دووه‌می 2023 ریشی سوناك، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی و دوای گه‌ڕی دووه‌می هێرشه‌كانی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حوسییه‌كان له ده‌ریای سوور جه‌ختی كرده‌وه، له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌كداره حوسییه‌كان له ده‌ریای سوور به‌رده‌وام دەبن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، به‌ریتانیا ئامانجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه نییه، به‌ڵام له كاتی پێویستدا له‌نده‌ن به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ك وه‌ڵامی توندی بۆ سه‌ر چه‌كداره‌كان ده‌بێت و ناتوانێت ده‌سته‌وسان بمێنێته‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه هێرشی حوسییه‌كان به‌بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه.
رۆژی سێشەممە، 23ی کانوونی دووەمی2024، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئەمەریکا و بەریتانیا و بەحرەین و چەند وڵاتێکی دیکە، رایانگەیاند، رێککەوتوون لەسەر بە ئامانجگرتنی چەند پێگەیەکی حوسییەکان لە یەمەن .