بەڤیدیۆ.. ببینە ئەم کچە چۆن لە 16 ساڵەوە بۆتە 50 ساڵ

پۆڵەتیک پرێس

کچێکی فلیپینی تەمەن 16 ساڵ توشی حاڵەتێکی دەگمەن بووە دوای ئەوەی تەواوی ڕوخساری گۆڕاوە و هاوشێوەی ڕوخساری ژنێکی تەمەن 50 ساڵی لێهاتووە.

ئەو کچە ناوی رایزیل کلاگۆیە و ئەو گۆڕانکارییەی لەماوەی دوو ساڵدا بەسەر هاتووە بەهۆی تێکچوونی بۆماوەیی دەگمەنەوە، لە یەکێک لە ئەڵقەکانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی لەتەمەنی 14 ساڵیدا ویستویەتی بەشداری لە پێشبڕکێکی شاجواندا بکات، باسی لەوەش کرد کە بەداخەوە چرچ و لۆچی لە دەموچاو، مل، قۆڵ و سکی دەستی پێکرد، لەگەڵ ئەوەشدا دەرکەوتنی پەڵەی سوور و خوران دەستی پێکرد.

کچەکەی ئەوەشی خستەڕوو لەوکاتەدا سەردانی پزیشکی کرد بۆئەوەی پشکنین ئەنجام بدات و ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوت و پێیان وت بەهۆی مێرووەکانەوە توشی ئەم حاڵەتە بووە و دەرمانیان پێدا، بەڵام هیچ سوودی نەبوو، لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەی ڕوخساریدا ڕایزل بەدەست ئازاری پشتیەوە دەیناڵاند، ڕایزل وتی بەهۆی ئەو گۆڕانگاریانەوە خەڵک پێیان دەوتم تەمەنت لە 50 ساڵ دەچێت و زۆربەی کات دایکم کە تەمەنی 36 ساڵە لە من بچوکتر دەردەکەوێت.

تیمێکی پزیشکی پسپۆڕ دوای بینینی ڕایزل وتیان ئەمە حاڵەتێکی پیری پێش وەختەیە، ئەوەشیان ڕوونکردەوە لەجیهاندا تەنها 200 کەس توشی ئەو حاڵەتە دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا