پۆڵەتیک پرێس
مشکێک بەناوی ماگاوا خانەنشینکرا، دوای ئەوەی چەند ساڵێکە بەهۆی هەستی بۆنکردنەوە کاری دۆزینەوەی مینی ژێر زەوی دەکرد لە لادێی کەمبۆدیا.
ڕێکخراوی خێرخوازی بەلجیکی ڕاهێنانی بە مشکەکە کردووە، ماگاوا یارمەتیدەر بوو بۆ دەرهێنانی مینەکان لە ڕووبەری ٢٢٥ هەزار مەتردا، توانیویەتی ٧١ مینی ژێر زەوی و ٣٨ پارچە تەقەمەنی نەتەقیو بدۆزێتەوە، دوای ئەوە هەستی بە هیلاکی کردووە و خانەنشینکراوە.
ماگاوا لەناو تەقەمەنیەکاندا مادە کیمیاییەکانی دەدۆزیەوە و بە ئاگادارییەوە تەقەمەنیەکانی دەردەکرد، هەروەها لە ماوەی ٣٠ خولەکدا دەتوانێت ناوچەیەک بەقەبارەی یاریگایەکی تێنس پاک بکاتەوە، کە ئەگەر بە ئامێری ئاشکراکردنی کانزاکن بکرێت ماوەی چوار ڕۆژی دەوێت.