بەڤیدیۆ..کەوتنە خوارەوەی سەقفی زیندانێک کە تەمەنی 150 ساڵە

پۆڵەتیک پرێس

شاری جوالیور میدایا بارادیشی هندی ڕووخانی سەقفی یەکێک لە زیندانە کۆنەکانی ڕاگەیاند کە تەمەنی 150 ساڵە، ئەمەش بووە هۆی برینداربوونی 21 زیندانیکراو کە دووانیان دۆخیان مەترسیدارە.

لەرێگەی کامێرای چاودێری زیندانەکەوە گرتە ڤیدیۆییەک ساتی ڕووخانی سەقفەکە پیشان دەدات، کە بۆتە هۆی تێکچوونی دۆخی زیندانەکەو چەندین برینداری لێکەوتۆتەوە، زیندانەکە 225 زیندانیکراو لەخۆ دەگرێت، ئەو دوو زیندانیکراوەی دۆخیان خراپبوو گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

سەرپەرشتیاری زیندانیەکە دەڵێت: زیندانیەکان لەلایەن کارمەندانی زیندانەکەوە لەژێر خۆڵەکە دەرکراون، سەقفەکەش ڕووخاوە بەسەر سەربازگەی ژمارە شەشدا کە 64 زیندانیکراوی تێدابووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا