حكومەتی هەرێم پشووی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا رۆژی یەكشەممە 10_10_2021 لە تەواوی دام و دەزگاكانی حكومەتنی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

پشووەکەی حکومەتی هەرێم لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق دوو رۆژ پشووی فەرمی لە دام و دەزگا حکومییەکاندا راگەیاند، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند: لەسەر ڕەزامەندی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیاردراوە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو واتە ( 10 و ) 11ی ئەم مانگە بكرێتە پشوی فەرمی، بە مەبەستی بەڕێوەچونی رێكارەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

رۆژی هەینی 8 ی تشرینی یەكەم پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت و رۆژی یەكشەممە 10 ی تشرینی یەكەم دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا