سوپای توركیا بۆردومانەكانی بۆ سەر ناوچەكانی دهۆك چڕ دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا رۆژانە بۆردومانی ناوچەكانی دهۆك دەكەن‌و چەند رۆژێكیشە بۆردومانەكان چڕكراوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، رۆژی یەك شەممە سوپای توركیا بۆردومانی چەند ناوچەیەكی قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆكیان كردووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، ئەو ناوچانەی رۆژی یەك شەممە بۆردومان كراون، ناوچەی جموجوڵی گەریلاكانی پەكەكە بوون، بەڵام تائێستا زیانی بۆردومانەكە بەتەواوی نەزانراوە.

سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە، كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوو، ئەوە دووەم جار بووە، ناوچەكانی قەزای ئامێدی بۆردومان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا