بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بایكۆتی دەوامی ڕاگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دژی بەردەوامی لێبڕینی موچە و زیادكردنی كاتی دەوامی ڕۆژانەیان، كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد.

سەرچاوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتیەكە بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەاند: “ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی حوزەیرانی 2021 وەك بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی دژی زیادكردنی دەوام و بەردەوامیدان بە لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بایكۆتی دەوامانكرد.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی “لەبایكۆتكردن بەردەوام دەبین تا ئەوكاتەی كێشەكەمان بۆچارەسەردەكرێت”.

ئەمەلەكاتێكدایە، لە17ی حوزەیرانی ئەمساڵ دەوام لە فەرمانگەکان وەکو خۆی لێكرایەوە و “نۆرە ناما”، بەمەبەستی رایكردنی کاروباری هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی رۆتین.

No description available.

No description available.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا