پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە4ی ئەیلول، قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری چالاکییەکانی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاماری چالاكییه‌كانی مانگی رابردووی بڵاوكرده‌وه و به‌راورد به مانگه‌كانی پێشتر سه‌ره‌ڕای زیاتربوونی سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كان، ژماره‌ی داخستن و سه‌رپێچییه‌كان كه‌میكردووه.
ئاماژەی بەوەکرد، به‌پێی ئاماره‌كه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له مانگی (8- ئاب)ی ئه‌مساڵ 7هه‌زارو 324 سه‌ردانیان بۆ شوێنه گشتییه‌كان و كارگه‌و شوێنكاری جیاوازكردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 833 سه‌رپێچی تۆماركراوه و 79 شوێن داخراوه، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌مانگی پێشوو سه‌رپێچی و داخستنه‌كان كه‌مترن.
ڕوونیکردەوە، هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان له مانگی رابردوودا نۆ شوێن دراون به‌دادگا و نزیكه‌ی 71 تۆن خۆراك و شمه‌ك به‌هۆی نه‌شیاوی و ناته‌ندروستییان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌له‌فه‌وه له‌ناوبراون.