پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق، بڕێکی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە7ی ئایار، بانکی ناوەندی عێراق، 180 ملیۆن و 151 هەزار دۆلاری ئەمریکی خستە بازاڕەوە، کە 131 ملیۆن و 651 هەزار بەشێوەی حەواڵە و 48 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەختینە.
لەکاتێکدا، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 144 هەزار و 200 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.