زیاد جەبار: دەتوانرێت هەموو مانگێك مووچە لە كاتی خۆیدا دابەش بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان باس لە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ‌و داهاتی هەرێم دەكات ‌و ڕایدەگەیەنێت، سەرباری ئەوەی شەش ساڵە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە، بەڵام لە ناوخۆو هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم نەوەستاوەو كاری پێدەكرێت، دەشڵێت: لە ئێستادا سەرچاوەی داهاتمان باشە بۆیە دەتوانرێت هەموو مانگێك لەكاتی خۆیدا موچە دابەشبكرێت.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بارودۆخی دارایی هەرێم لە ئاستێكی زۆرباشدایە، لەبەرئەوەی ئێمە چوار سەرچاوەی داهاتمان هەیەو یەكێك لەوانەش داهاتی فرۆشتنی نەوتەو گرنگترین‌ و گەورەترین سەرچاوەی داهاتەكانە، لەئێستاشدا فرۆشی نەوت لەئاستێكی زۆرباشدایە.

زیاد جەبار ئاماژە بە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكات كە ماوەی شەش ساڵە ڕاگیراوە، لەو ڕوەشەوە وتی: ئێستا لە پەرلەمانی كوردستان بەدوای پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەراندا دەچین، ئەگەرچی لە وەزارەتەكانی پێشمەرگەو ناوخۆو هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم پلە بەرزكردنەوەی كاری پێدەكرێت، بەڵام دەمانەوێت فەرمانبەرانی شارستانی كە پلە بەرزكردنەوەیان ڕاگیراوە، ئەو مافەیان بۆ بگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا