مۆڵەتەکەی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش کۆتایھات

دواى ئەوەى (17)ى مانگى رابردوو، کۆمیتەى وەزیرانى ئەنجومەنى یەکێتى ئەوروپا داواى کرد کە پێویستە تورکیا بڕیارى دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا جێبەجێ بکات و سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشوى هەدەپە ئازاد بکات.

کۆمیتەکە، (30)ى مانگى رابردوى وەک کۆتا مۆڵەت دەستنیشانکردبوو کە پێویستە لەو ماوەیەدا رێکارەکانى ئازادکردنى دەمیرتاش تەواو بکرێن، بەڵام دەسەڵاتدارانى تورکیا هیچ هەنگاوێکیان بۆ ئازادکردنى نەناوە.

لەو بارەیەوە پارتى دیموکراتى گەلان هەدەپە، لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ئاماژە بە کۆتایى مۆڵەتى یەکێتى ئەوروپا کردووە و نوسیویەتى؛ پێویستە تورکیا بڕیارەکانى دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا جێبەجێ بکات و هاوڕێکانمان لە زیندان ئازاد بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا