مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: ئومێدەواری ئەم جەژنە ببێتەمایەی پتەوکردنی گیانی برایەتی لە ناوچەکەدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئومێدەوارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی پتەوکردنی گیانی برایەتی و چەسپاندنی ئاشتی و ئۆقرەیی لەناوچەکەدا.

لە پەیامێکدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین  پیرۆزبایی لە  موسڵمانانی کوردستان وعیراق و جیهان دەکەین و هیوای جەژنێکی پڕ لەخێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازین .

ئەوەشی خستەڕوو، ئومێدەوارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی پتەوکردنی گیانی برایەتی و چەسپاندنی ئاشتی و ئۆقرەیی لەناوچەکەداو گەلەکەمان بە ئاسودەیی و دوور لە هەر تەنگەژەیەک یاد و بۆنە ئایینی و نیشتمانی و نەتەوەییەکان بە خۆشی و شادی بکەنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا