عێراقییەکان دەیانەوێت وەک خۆبەخش بچنەپاڵ سوپای ڕوسیا دژی ئۆکرانیا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کونسوڵخانەی گشتی ڕوسیای فیدڕاڵیی لە بەسڕە ڕایگەیاند، بەردەوام داواکاری هاوڵاتیانی عێراقی بەدەستدەگات کە دەیانەوێت وەک خۆبەخش بچنەپاڵ سوپای ڕوسیا بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا.

لە بەیاننامەیەکدا کونسوڵخانەی ڕوسیا لە بەسڕە ئاشکرایکرد، “بەردەوام داواکاری عێراقییەکانی پێدەگات کە دەیانەوێت بەشێوەی خۆبەخش بچنەپاڵ سوپای ڕوسیا لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی سیستمی نازی ئۆکرانیا کە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانی ناتۆ پشتیوانی دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “دەمانەوێت ئاگادارتان بکەینەوە کە هێزەکانی ڕوسیا هێزی تەواوەتییان هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، سوپاستان دەکەین بۆ تێگەیشتن و هاتنەپاڵمان”.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لە ناوچەی جادریە لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق، وێنەی ڤلادمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا لەنزیک بارەگای بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بەرزکرایەوە کە لەسەری نوسرابوو، “we support Russia” کە بە واتای “پشتیوانی ڕوسیا دەکەین” دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا