ئەمریکا و رووسیا گفتوگۆی ستراتیژیی چەکە ئەتۆمییەکان ئەنجام دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بڕیارە ئەمڕۆ ئەمریکا و رووسیا خولی یەکەمی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانیان تایبەت بە سنووردارکردنی جبەخانەی چەکی ئەتۆمی لە جنێڤ، پایتەختی سویسرا دەستپێبكەن.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تەموزی 2021، ئەمریكا و روسیا دەست بە گفتوگۆی ستراتیژی بكەنەوە، كۆبونەوەكەش بەبەشداری وێندی شێرمان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە جنێڤ لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا ئەنجام دەدرێت.

ئەو گفتوگۆ ئەتۆمییە تایبەتە بەپرسی كێشەكانی نێوان هەردولا و ئاسایشی ئینتەرنێت، ئۆکراینا و نیمچە دوورگەی کریمیا، هەرسێ دۆسیەی ئێران، سووریا و ئەفغانستان تەوەری گفتوگۆكان دەبن.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ كۆبوونەوەی جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا ئەنجامدرا، تێیدا پابەندبوونیان بە دەستکردن بە گفتوگۆ و دانوستاندن بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و مەترسییەکانی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا