%70ی كۆی گشتی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە لەناو گۆڕی بەكۆمەڵدان

پۆلەتیك پرێس: عەلی حەمە سەعید
پاش تێپەڕبوونی 33 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی هەڵەبجە و شەهیدبوونی پێنج هەزار كەسی ئەو شارە بەهۆی چەكی كیمیاییەوە، بەڵام تا ئێستا نزیكەی لە %70 شەهیدانی هەڵەبجە لە ناو گۆڕی بە كۆمەڵدا نێژراون.

بەوتەی سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیارانی هەڵەبجەش كەسوكاری شەهیدان ڕەزامەند نین بەهەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانەو جیاكردنەوەیان.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە لەو بارەوە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لە ساتەوەخۆتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لە ساڵی 1988 بەهۆی زۆری قوربانییەكان و كەمی ئەو كەسانەی، كە زیندووبوون، بە ناچاری زۆربەی ئەو شەهیدانەی بەهۆی چەكی كیمیایی شەهید بوون، كۆكراونەتەوەو لە چاڵی گەورە، كە شوێنی بۆمبەكان بوون بە شێوەی گۆڕی بەكۆمەڵ بەخاك سپێردراون‌و تا ئیستاش ئەو گۆڕانە هەڵنەدراونەتەوە بەجۆرێك لە ئێستادا نزیكەی لە %70ی كۆی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە لەو گۆڕە بە كۆمەڵانەدان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 53 گۆڕی بە كۆمەڵ بونیان هەیە گۆڕی وا هەیە بەتەنیا ڕوفاتی هەزار و 500 شەهیدی كیمیابارانی تێدایە.

16ی سێی هەموو ساڵێك ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەیە، كە لەساڵی 1988 ئەو شارە لەلایەن دەسەڵاتی رژێمی بەعسی ئەوكاتی عێراق كیمیاباران كراو بەهۆیەوە زیاتر لە 5 هەزار كەس شەعید بوو، زیاتر لە 10 هەزاری تریش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا