فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەند کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق کەمیکرد و گەیشتە 208 ملیۆن دۆلار.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق بەڕێژەی %3.7 کەمیکرد و گەیشتە 208 ملیۆن و 11 هەزار و 266 دۆلاری ئەمریکی.

ئەوەش هاتووە، هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر بە هەزار و 460 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە 216 ملیۆن و 817 هەزار و 105 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا