ژمارەیەکی زۆر ڤاکسین بۆ عێراق دەنێردرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق نزیکەی 100هەزار ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، لە ئیتاڵیا وەردەگرێت، لە ڕێگەی پڕۆگرامی کۆڤاکسەوە.

ڕێکخراوی یونسێف، کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە لە ڕێگەی پڕۆگرامی کۆڤاکسەوە زیاتر لە، 100هەزار ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا لە وڵاتی ئیتاڵیا بۆ عێراق وەردەگرێت، ئەمە سێیەمین جارە عێراق لە ڕێگەی کۆڤاکسەوە ڤاکسین وەربگرێت.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک لە عێراق، ڤاکسینی وەرگرتووە،

پڕۆگرامی کۆڤاکس تەندروستی جیهانی پاڵپشتی دەکات، بۆ بەخشینی ڤاکسین بەو وڵاتانەی داهاتیان کەمە، عێراق لە ماوەی ڕابردوودا دەستی بە بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا کردووە، جۆرەکانی ڤاکسینی، ئەسترازینکاو و فایزەر و سینۆفارمی بۆ هاوڵاتیان بەکارهێناوەو، تا ئێستاش بەردەوامە لە پپێدانی ڤاکسین بە هاوڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا