نەرمین مەعروف: لێبڕینەکان و دابەشنەکردنی مووچەش دەگەڕێندرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، نەک تەنها پاشەکەوت، بەڵکو تەواوی لێبڕینەکان و دابەشنەکردنی مووچەش دەگەڕێندرێتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیای عێراق، نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەکرد، گێڕانەوەی لێبڕین و پاشەکەوتی مووچە لە پڕۆژەیاسای بودجە چەسپێنراوە.

وتیشی، لەدوای پەسەندکردنی خشتەی گواستنەوەکان پارەی پێویستی بۆ تەرخاندەکرێت.

هەفتەی ڕابردوو هەندێک گۆڕانکاری بەسەر پڕۆژەیاسای بودجەدا هێنرا کە پەیوەست بوون بە پشکی هەرێمەوە، ئەمەش نیگەرانی حکومەتی هەرێمی بەدوای خۆیدا هێنا و گۆڕانکارییەکانی بە نادەستووری لەقەڵەمدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا