نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە و پێشبینیش دەکرێت داواکارییەکان لەسەر سوتەمەنی زیادببن.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 70 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

مانگی حوزەیرانی رابردوو، بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی کرد هەتا ساڵی 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا