ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب بۆ زیاتر لە 2 هەزار کەس بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەی درەنگانی شەوی هەینی رابردووی وڵاتی مەغریب، تا ئێستا لانیکەم 2 هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە و نزیکەی هەمان ژمارەش بریندارن.

وەزیری ناوخۆی مەغریب رایگەیاند، نزیکەی 1 هەزار و 400 کەس لە بریندارەکان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە، و زۆرترین ژمارەی قوربانی لە پارێزگاکانی باشووری شاری مەراکیشە.

بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکە و بەرزی رێژەی قوربانییەکان، پادشا موحەمەدی شەشەم، پادشای وڵاتی مەغریب، سێ رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری لە وڵاتەکەیدا راگەیاند.

شەوی هەینی رابردوو، 8ی ئەیلوولی 2023، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.8 پلەی رێختەر، شاری مەراکیش و زۆرینەی شارۆچکەکانی باشووری ئەو شارەی مەغریبی گرتەوە. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە هەواڵە خۆجێییەکان، هەندێک گوند کە دەکەونە قەتپاڵی چیاکان، بەتەواوی تەختی زەوی بوون.

راپۆرتێکی دەستەی توێژینەوەی بوومەلەرزەزانی ئەمریکا USGS دەریدەخات کە بوومەلەرزەکەی وڵاتی مەغریب، بەهێزترین بوومەلەرزەیە لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا لەو وڵاتەدا روویدابێت. بەپێی راپۆرتەکە، دوایین جار 120 ساڵ لەمەوبەر، بوومەلەرزەیەک بە نزیکەیی هەمان پلەی رێختەر وڵاتی مەغریبی گرتەوە.

زۆرینەی خەڵکی دوو شەوە لەسەر شەقامەکان رۆژ دەکەنەوە لە ترسی دووبارە روودانەوەی بوومەلەرزە.

چەقی بوومەلەرزەکە دەکەوێتە چیاکانی ئەتڵەس لە دووری 71 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری مەراکیش.
مەراکیش شارێکی مێژووییە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە گەشتیاران روودەکەنە ئەو شارە بۆ بینینی ئاسەواری دەگمەنی مێژوویی و لەلایەن رێکخراوی یونسکۆوە دەپارێزرێت. بەڵام بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، زیان بە بەشێکی زۆر لەو شوێنانە کەوتووە.

وەزیری ناوخۆی وڵاتی مەغریب وتی، بەرزترین رێژەی قوربانییەکان لە پارێزگای حوزە، دواتر بەدوایدا پارێزگاگی تارودانت. لە مەراکیش قوربانی کەمتر هەیە، بەڵام ئاسەوارە مێژوویەکان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.

درەنگانی شەوی هەینی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلەی رێخەر بەشێک لە پارێزگاکانی وڵاتی مەغریبی گرتەوە و کاولکاریی و زیانی گیانی زۆری بەدوادا هات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا