دەستپێشخەرییەک لە ئێرانەوە بۆ پەرەدان بە پیشەسازی نەوتی عێراقی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە زەمینە بۆ خوێندکارانی عێراقی خۆشبکات بۆ فێربوون و زیادکردنی شارەزاییان لە بواری پیشەسازی نەوتی عێراقی.

ئاژانسی ئیرنای ئێران لە زاری تاهیر سەعیدی بەرپرس لە وەزارەتی نەوتی ئێران بڵاویکردەوە، “بەو هەماهەنگیەی هەیە، بوار بۆ 400 تا 500 خوێندکاری عێراقی دەڕەخسێنرێت ساڵانە بێن لە بوارەکانی پیشەسازی نەوت لە زانکۆکانی ئێراندا بخوێنن”.

تاهر سەعیدی کە خۆی ئەندامی لیژنەی کار و چالاکی نێوان عێراق و ئێرانە وتی، “گواستنەوەی زانیاری تەکنیکی و پەرەدان بە ڕاهێنانەکانی پەیوەست بە بواری پیشەسازی نەوت بە کاری لەپێشینەی ئەم لیژنەیە دادەنرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پڕۆسەی دەرهێنانی نەوت و بەرهەمهێنانی لە عێراق لە ئێستادا لەژێر دەستی کۆمپانیا بیانییەکان و بەتایبەتیش کۆمپانیا ئەمریکی و فەڕەنسی، چینی و ئیتاڵییەکاندایە و تا ئەمڕۆ ئێران دەستی وەرنەداوەتە پیشەسازی نەوتی عێراقی”.

لە کۆتایی قسەکانیدا تاهیر سەعیدی باسی لەوەکرد، “ئێران توانایەکی باڵای هەیە لە زانیاری تەکنیکی بواری بەرهەمهێنانی نەوت، گواستنەوەی ئەم زانینە بۆ عێراق لەڕێی هەماهەنگی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات دەبێت و زیادکردنی هەماهەنگی لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت بنەمای بەرژوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێرانە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا