فەهمی بورهان: بەڵێنمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیاران وەرگرتووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاشکرایکرد، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەی کێشەی جوتیارانی هەرێم کردووە و بەڵێنیان بۆ چارەسەری کێشەکان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە11ی تەمموز، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەبارەی کێشەکانی جوتیارانی هەرێم لەگەڵ چەندین لایەن کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە لەوانە، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، ئەحمەد فەتلاوی سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی پارێزگاکان و چەندین بەرپرسی دیکە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق باسمان لە کێشەی جوتیارانی هەرێم و ماددەی 140 کرد و داوامان کرد تا ئەوکاتەی کێشەی زەوی و زار چارەسەردەکرێت سوپا لەو ناوچانە کێشە بۆ جوتیاران دروست نەکات و بتوانن کاروبارەکانیان جێبەجێبکەن.

ڕوونیکردەوە، لەگەڵ هادی عامری باسیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ماددەی 140 کردووە، هەروەها داوایان لە بەغدا کردووە کارکردن بە بڕیارەکانی بەعس لە کەرکوک ڕابگیرێت.

هاوکات، پێیوایە یەکگرتووی سەرکردە سیاسییەکان بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 گرنگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا