یەكێتی و گۆڕان: رێگە نادەین لێبڕینی موچە بەیاسایی بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شاری سلێمانی ناوەندی یاسایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە, لە دوای كۆبوونەوەكەش تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی یاسای ی.ن.ك و چۆمان محەمەد لێپرسراوی ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیان ئەنجامداو ئاماژەیان بەوەدا، رێگە بەهەوڵی بەیاساییكردنی لێبڕینی موچە نادەین

تەلار لەتیف، لێپرسراوی ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رایگەیاند، یەكێتی و گۆڕان پڕۆژەی هاوبەشیان بۆ دەستووری هەرێم و كۆی ئەو پرسە گرنگەكان دەبێت.

وتیشی، هاوپەیمانی نێوان یەكێتی و گۆڕان تەنها بۆ هەڵبژاردن نییە, بەڵكو بۆ دروستكردنی هاوسەنگییە لە هەرێم , هەردولاش كار بۆ لابردنی بەربەستەكانی بەردەم لامەركەزیی دەكەن

هاوكات چۆمان محەمەد، سەرۆكی ژوور یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، دەبێت لامەركەزییەت بە یاسا بچەسپێندرێت بەڵام حكومەت هیچ هەنگاوێكی بۆ لامەركەزی نەناوە.

راشیگەیاند، هەوڵ هەیە بۆ بەیاساییكردنی لێبڕینی موچە, بەڵام یەكێتی و گۆڕان رێگا بەو هەوڵە نادەن.

نوێنەرانی یەكێتی وگۆڕان، ئاماژەشیان بەوەدا، كە لەداهاتوودا كۆمەڵێك كاری هاوبەشیان دەبێت لەسەرئەو پرۆژە یاساییانەی كە رەهەندی یاسایی و سیاسییان هەیە و پێویستە هاوپەیمانییەكەش رەنگ بداتەوە بۆ حزبە سیاسییەكانی دیكە بەتایبەت ئەو حزبانەی كە لێك تێگەیشتنیان هەیە هاوكات  بڕیاردرا كۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ بەشی یاسایی ئەو حزبە سیاسییانەدا بێت تا بزانرێت چیبكرێت كە زیاتر لەسەر پرسە یاساییەكان كۆدەنگی و یەك رەنگی دروست بكرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی كوردستان.

سەبارەت بەكارەكانی دەسەڵاتی دادوەری و داواكاری گشتی بەو پێیەی لەئێستادا گلەیی و گازندەیەكی زۆری لەسەر هەردوولا رایانگەیاند، بڕیاڕیارینداوە پێكەوە كار لەسەر یاساكان بكەن  لەپێناو گەڕانەوەی سەروەری یاسا بۆ دەسەڵاتی دادوەری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا