نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

سەرباری ئەو دڵەڕاوکێیەی بەهۆی خێرایی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە جیهاندا لەلای وەبەرهێنەران دروستبووە، ئەمڕۆ سێشەممە تاڕادەیەک نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 69 دۆلار و 53 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە دوێنێ دووشەممە، کۆمپانیای مۆدێرنا رایگەیاند، ژەمی بەهێزکەری ڤاکسینی کۆرۆنا رەنگە کاریگەری هەبێت دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، ئەمەش هیوایەک بۆ وەبەرهێنەران دەگەڕێنێتەوە لەبارەی زیاتر دانەبەزینی نرخی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا