وەزیری دارایی عێراق: وەرەقە چاكسازییەكە سیاسەتە هەڵەكانی پێشووی دیاریكردووە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لە پێشوودا سیاسەتە هەڵەكانی پێشوو كێشەی ئابووری لێكەوتوەتەوەو وەرەقە چاكسازییەكەی ئێستاش ئەو كێشانەی دیاریكردووە.

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، وەرەقەی چاكسازی بەهۆی سیاسەتی هەڵەی پێشووەوە بەشێوەیەكی زانستی و بابەتیانە كێشە ئابووری و داراییەكانی دیاریكردووەو كاریان لەسەر دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەرەقەی چاكسازی بوێرانە گرنگترین كێشەكانی لەكەرتەكانی بەرهەمهێنەر و ئابووری و دارایی دیاریكردووە، كە بەهۆیەوە چارەسەری ئەو گرفتانەوە ئاستی وەبەرهێنان و كەرتی تایبەت زیاتر دەبێت.

لەماوەی رابردودا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەرەقەیەكی چاكسازی راگەیاند، ئەوەش بەمەبەستی رێگریكردن لەگەندەڵی و چارەسەركردنی ئەو كێشەو گرفتە ئابوورییانەی كە ئێستا عێراقی پێدا تێدەپەڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا