پێویستە هەفتەی چەندجار گۆشت بخورێت

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی پسپۆری بواری خۆراک و نەخۆشیەکانی دڵ باس لە زیانەکانی گۆشتی سوور دەکات، هەروەها باس لەوەش دەکات پێویستە بەچی شێوازێک و هەفتەی چەندجار بخورێت.

پزیشکەکە باس لەوە دەکات هەندێک کەس بە تەواوی واز لە خواردنی هەموو جۆرە گۆشتەکان دەهێنن، هەندێکیش بە پێچەوانەوە زیادەڕەوی لە خواردنیدا دەکەن، بەڵام هەدوو حاڵەتەکە خراپە نابێت بە تەواوی واز لە خواردنی گۆشت بهێنرێت و نابێت زیادەڕەویش لە خواردنیدا بکرێت.

تسع حقائق .. هذا ما يحدث لجسمك بعد الإقلاع عن تناول اللحم | صحة | معلومات  لا بد منها لصحة أفضل | DW | 12.08.2020

گۆشتی سوور سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت وەک ڕێژەی ئاسن زیاد دەکات، رێژەی هیمۆگڵۆبینی خوێن ڕێکدەخات، زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا چەندین زیانی هەیە وەک ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، دڵ و خوێنبەرەکان زیاد دەکات، بۆیە لە هەفتەیەکدا دوو بۆ سێ جار زیاتر نابێت بخورێت ئەمەش بەڕێژەیەکی دیاریکراو، باشترین ڕێگاش بۆ ئامادەکردنی گۆشت برژاو و کوڵاوە، هەروەها تا بتوانرێت باشترە لە ڕۆندا سوورنەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا