چوار خواردن هۆکان بۆ دروستبوونی ئازاری سەر

پۆڵەتیک پرێس

لەوانەیە هەندێک خواردن هۆکاربن بۆ توشبوون بە سەرئێشە، بەڵام مەرج نییە بۆ هەموو کەسێک وەک یەک بێت هەندێکجار هەندێک لە خواردنەکان لەوانەیە بۆماوەیەک ببنە هۆی سەرئێشە بۆ بەشێک لە خەڵک و لەگەڵ ئەوەشدا بۆ بەشێک ئاسایی بن.

چوار خواردن هۆکان بۆ دروستبوونی ئازاری سەر:

-شوکولاتە                                                                                                                                              هەندێک کەس ماوەیەکی کورت دوای خواردنی شوکولاتە تووشی ئازاری سەر دەبن، بەڵام توێژینەوەکان سەلماندویانە ژمارەیەکەی کەم خەڵک دوای خواردنی شوکولاتە تووشی سەرئێشە دەبن.

-قاوە
بەشێوەیەکی گشتی کافایین بەڕێژەیەکی گونجاو یارمەتی نەهێشتی ئازاری سەر دەدات، بەڵام زیادەڕەویکردن تێیدا لەوانەیە ببێتە هۆی سەرئێشە.

-گۆشتە ئامادەکراوەکان
هیچ توێژینەوەیەکی دیاریکراو نییە بەدڵنیاییەوە بیسەلمێنێت کە گۆشتە ئامادەکراوەکان هۆکارن بۆ دروستبوونی ئازاری سەر، بەڵام ئەو نیتراتەی وەک ماددەی پارێزەر لە گۆشتە ئامادەکراوەکاندا بەکاردەهێنرێت دەبێتە هۆی سەرئێشە بۆ هەندێک کەس.

-خواردن و خواردنەوەی سارد
بەشێکی زۆری خەڵک دوای خواردنی ئایس کرێم بۆماوەیەکی زۆر کەم کە نزیەکەی 30 بۆ 60 چرکە دەبێت تووشی سەرئێشە دەبن، ئەمەش بەهۆی ئایس کرێمەکەوە نییە بەڵکو کاردانەوەیە بۆ ساردییەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا