چۆن ئازاری سوڕی مانگانە کەم دەکەیتەوە؟

پۆڵەتیک پرێس

بە هۆی سوڕی مانگانەوە خانمان هەست بە ئازار دەکەن، لە ئازارێکی بچوک هەتا ئازارێکی گەورە هەر بۆیە خانمان هەوڵی کەم کردنەوەی ئەو ئازارە دەدەن، ئێم چەند ڕێگایەکتان پێ ئەڵێین بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکەتان.

١-مەساج کردنی سکت بە زەیتی کونجی
بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەک لە ترشی لینۆلیک و بە تایبەتی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسانی تیایە، دەتوانیت زەیتی کونجی بەکار بهێنی بۆ کەم کردنەوەی ئاوسانی سک و ئازاری، لە کاتی سوڕی مانگانەدا دەتوانی زەیتی تریش بەکار بهێنی بەڵام کونجی بەسودە

٢-خواردنەوەی الحلبە
الحلبە جۆرە خواردنێکە دەتوانیت بیکەیتە ناو ئاو بۆ ماوەیەک، وەک خواردنەوەیەک بیخۆیتەوە بۆ کەم کردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانەو بەهێز کردنی قژ و توانای سێکسکی زۆر بەسوودە

٣-خواردنەوەی چای زەنجەبیل و بیبەری ڕەش بینیویەتی
خواردنەوەی چای زەنجەبیل و زیاد کردنی کەمێک بیبەری ڕەش بۆی، دەبێتە هۆی ڕێکخستنی کاتی سوڕی مانگانە

٤-خواردنی بەهاراتی کومین
دەتوانیت تۆوی کومین بکار بهێنیت بۆ کەم کردنەوەی ئازاری سوری مانگانە، چونکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەرس کردن ڕەنگە لە کاتی سوڕی مانگانەدا کاریگەری لەسەر خانمان هەبێت، دەتوانیت بیکوڵینیت وەک چا بیخۆیتەوە

٥-بەکار هێنانی پارچەیەکی گەرم بۆ سەر سک
دەتوانیت لە ڕێگەی بەکارهینانی جەوەنەیەکی گەرم یاخود، گەرم کردنی خاولیەک و دانانی لەسەر سک ئازار کەم بکەیتەوە

٦-وەرزش کردن
وەرزش یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ کەم کردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە، بەڵام وەرزشە سەختەکان نا دەتوانی ڕۆیشتن بەپێ هەڵبژێریت یاخود یۆگا سودێکی باشت پێ ئەگەیەنێت

٧-خواردنەوەی چای گوڵە بەیبون و گیایە بە سودەکان
خواردنەوەی گیا سروشتیەکان بە گشتی و چای گوڵە بەیبون بە تایبەتی، یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگەنە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا