ژن لە شارستانییە کۆنەکاندا – یۆنانی کۆن بە نموونە

ژمارە و جۆری سەرچاوە کۆنەکان کە لەیٔەمڕۆ لە بەردەستدان ، نە زۆرن و نە جێگەی متمانەن . بەتایبەت یٔەوانەی کە لەسەر بارودۆخی ژن لە چاخەکۆنەکاندا نووسراون .
بۆ نموونە زۆربەی هەر زۆری یٔەو سەرچاوانە دەڵێ لە یۆنانی کۆندا ژنان هیچ مافێکیان نەبووە؛ نە مافی خاوەندارێتی ، نە مافەکانی میرات و نە مافی دەنگدان . یٔەرکیان تەنیا پەروەردەکردنی مناڵ و یٔەنجامدانی یٔیش وکار وفرماەکانی ماڵ بووە،
بەڵام یٔایا یٔەم سەرچاوانە هەموو شتێکن و تەواو جێگەی باوەڕن ؟ وەڵامەکە یٔاسان نی یەچونکە نووسەری بابەتەکانن هەموویان پیاو بوون ، جگە لەمەش پانتایی باسەکان تەواوی یۆنانی کۆنیان نەگرتۆتەوە ، تەنیا لە سنووری شاری یٔەپینادا قەتیس کراون .سەرچاوەگەلی تر هەن کە باس لە بارودۆخی ژنانی یٔەسپارتە دەکەن . یٔەوان شتێکی دیکە دەڵێن؛ ژنانی یٔەسپارتە دەبوووەک پیاو وەرزش و چالاکیی جەستەییان هەبێ ، مافی موڵکداری و یٔازادیی شەرابخواردنەوەشیان هەبووە.
چەند توێژێکی دیکەی ژنانیش هەبوون کە لە پێگەویٔاستی تایبەتدا بون ، بۆ نموونە ژنانی کاسپکار ، ژنانی فەرمانبەر لە دەزگاکانی دەوڵەتدا،هەروەها لەشفرۆشان کە پیشەکەیان یٔاشکرا و ددانپێدانراو بووە.
جگە لەمانەش بوار ڕەخساوە بۆ هەڵکەوتنی ژنانی نایٔاسایی و لێهاتوو لە بوارە جیاوازەکاندا ؛ شاعیری ژن ، فەیلەسوف و پزیشک و سەرکردەو فەرماندەی ژن ڕێگری لە هەڵکەوتنیان نەکراوە.
بەڵام گەورەترین پێگەی ژن لە وڵات وشارستانی یە کۆنەکاندا توانیوێتی خۆی لە ناو یٔایین و یٔەفسانەکاندا بەرجەستە بکات.
یٔوپینا ، خواوەندی ژیری و بەخشندەی و بەها و زیرەکی. ، ژنە
لەکۆمەڵگا کشتوکاڵییەکەی یۆنانی کۆندا خواوەندەکانی پیت و بەرەکەت ژن بون .
شانبەشانی یٔەمەش ، یۆنانی کۆن ،وەک کۆمەڵگایەکی نێرسالار ، زۆرێک لە کەسایەتی و سیمبولە خراپەکانی ناو یٔەفسانەکانی بریتین لە ژن . ژن هێمایە بۆ ڕق و پیلان و تۆڵە و یٔاژاوەنانەوە و ناپاکی . لە هەندێک داستان و یٔەفسانەشدا ستایشی وەفای ژن کراوە کە پاکیزەیی خۆی پاراستووە کاتێک مێردەیەکی چەندین ساڵ لێی دوور بووە.
لە قۆناغی منداڵیشدا جیاکاری گەورە هەبووە لە ڕەخساندنی دەرفەتی پەروەردەو فێرکردن . کچان بە دەگمەن خراونەتە قوتابخانە .تاکەوەرزشێکیش کە ڕێپێدراو بووە بۆ کچانی یٔەو سەردەمەتەنیا هەر سەماکردن بووە.
خاڵێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانییۆنانی کۆن یٔەوەیە کە پێویست بوو هەموو کچێک سەرەنجام هاوسەرگیری بکات . کۆمەڵگای یۆنانی کۆن شوێنی ژنی پێگەیشتووی بێ هاوسەری تێدا نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا