ئەفغانستان لە لایەن 12 کەسەوە سەرکردایەتی دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات، ئەنجومەنێک پێکدەهێنرەت بۆ سەرکردایەتیکردنی وڵاتی ئەفغانستان.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشکرای دەکات، ئەگەری پێکهێنانی ئەنجومەنێک هەیە بۆ سەرکردایەتی کردنی وڵاتی ئەفغانستان لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبان و بەرپرسانی پێشووی حکومەتی ئەشرەف غەنی.

سەرچاوەکە بە میدیا جیهانیەکانی ڕاگەیاندووە، ئەفغانستان لە لایەن ئەنجومەنێکی 12کەسیەوە، بەڕێوەدەبرێت.

لە ئێستاشدا ڕێکەوتوون ئەنجومەنەکە بریتی بێت لە”عەبدول غەنی پرادار-سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەکە، مەلا یەعقوب-خەلیل ڕەحمانی، لە ئێستاشدا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکان عەبدوڵا عەبدوڵا بێت، سەرۆک کۆماری پێشوو حەمید کەرزایی، وەزیری دەروە لە حکومەتەکەی غەنی حەنیف ئەتمار، سەرۆکی حزبی ئیسلامی ئەفغانی قەلبەدین حیکمەتیار”.

بەپێی وتەکانی ئەو سەرچاوە، گفتوگۆکردن لەسەر دیاری کردنی پێنچ کەسی دیکە ماوە.

لە ١٥ی ئابی ئەمساڵدا بزوتنەوەی تاڵیبان، کۆنترۆڵی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی کرد، بە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتە دوای ئەوەی شەڕو پێکدادان، لە نێوان هێزەکانی حکومەت و چەکدارانی بزوتنەوەکە ڕوویدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا