کۆچبەرێکی کورد لە بێلا رووس گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیک پرێس

شەوی رابردوو گەنجێکی کۆچبەری کورد لە سنوری بێلا رووس گیانی لە دەستدا.

گەیلان دلێر ئیسماعیل تەمەن 25 ساڵ، کە دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر بوو، شەوی رابردوو لەسەر سنووری نێوانپۆڵەندا و بێلاڕووس گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کۆچبەرە کوردە ماوەی 14 رۆژە کوردستانی جێهێشتووە، شەوی رابردوو لەسەر سنووری نێوان پۆڵەندا و بێلاڕووسگیانی لەدەستداوە لە ئێستاشدا کەسوکارەکەی داوا لە لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن هاوکاریان بکەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکەی.

بە وتەی کەسوکارەکەی کە قسەیان بۆ میدیاکان کردووە، ئەو کۆچبەرە کوردە نەخۆشیی شەکرەی هەبوو، دەرمانی دوو مانگی لەگەڵ خۆیبردبوو، بەڵام دەرمانەکانی لە جانتای کەسێکی دیکەدابووە، ئەویش لەوێ لێی دابڕاوە، بەهۆی نەمانی چارەسەرەکانییەوە، گیانیلەدەستداوە.

ماوەی چەند مانگێکە شەپۆلێکی بەهێزی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات دەستی پێکردوەتەوە، رێگەی سنوری بێلا رووس و پۆڵەندا یەکێکەلەو رێگایانەی ئێستا کۆچبەرانی کورد پەنای بۆ دەبەن.

بە وتەی ئەو کەسانەی ئێستا لەو سنورەن، ئەو رێگایە ئێستا باش نییەو ئەو دوو وڵاتە رێ و شوێنی ئەمنی توندیان گرتوەتەبەر، هاوکات باسلەوەش دەکەن کەشوهەوای ناوچەکە لە ئێستادا نالەبارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا