کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنی نزمدەبنەوە.

سبەی دووشەممە 10ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 45 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران و دهۆک دەبێت کە 38 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا