ئەو وڵاتەی تا ئێستا کۆرۆنای تێدا تۆمار نەکراوە دەستنیشان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ناوی ئەو وڵاتە دەستنیشان دەکات کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنای تێدا تۆمار نەکراوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ چوارشەممە 30 ی حوزەیرانی 2021، ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی کۆریای باکور تۆمار نەکراوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەکە لە بەیانێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، “جگە لەو هەواڵانەی لە میدیاکانەوە بڵاو دەکرێنەوە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی هیچ ڕووداوێکی مەترسیداری پەیوەندیدار بە کەمکردنەوەی ڕیکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە کۆریای باکور نییە”.

دواین ئاگاداری کە دەسەڵاتدارانی کۆریای باکور لە ڕۆژی 24 ی ئەم مانگە بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیان ناردووە تێیدا هاتووە، “تا ئێستا هیچ لە وڵاتەکەمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا